سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، سەردانی کەناڵی KNNی کرد و لەگەڵ رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی میدیایی گۆڕان و ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دامەزراوەکە کۆبوەوە و دواتر ناوەندی هەواڵ و رۆژنامەنوسانی کەناڵەکەی بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند؛ کەناڵی (KNN) و میدیای گۆڕان هەمیشە کاریگەر بوە و کاری لەسەر هۆشیاری سیاسی و بەرچاوڕونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کردوە.
داوای کرد کەناڵی (KNN) پاڵپشتی هاوپەیمانی کوردستان بێت بۆ پشتگیری لە سەرکەوتنی هاوپەیمانێتییەکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە هاوپەیمانی کوردستان بۆ یەکڕیزی و وەرگرتنەوەی مافی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگە و پێویستە هەموان کار بکەن بۆ سەرخستنی.
696 جار خوێندراوەتەوە