ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له پارێزگای دهۆك گۆڕانكاری گه‌وره له كورسی لایه‌نه‌كان ڕووده‌دات و ئه‌مجاره لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كورسیه‌كانیان زیاد ده‌كات.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتی ڕه‌یگه‌یاند، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له دهۆك پارێزگاری له قه‌باره‌ی خۆی بكات و ده‌نگه‌كانیشی زیاتر بكات.
ئاماژەى بەوەشکرد، یه‌كێتی له دهۆك چاوی له به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كه‌و لایه‌نه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتیش كاندیدیان هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌و بازنانه‌ی دیاریكراوه گۆڕانكاری گه‌وره له پارێزگای دهۆك ڕوده‌دات و ده‌نگ و كورسی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی زیاتر ده‌بێت.
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كێشه‌یان له كه‌مپه‌كان هه‌یه‌و وه‌ك پێویست ڕێگه به كاندرده‌كانیان نه‌دراوه كه سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كان بكه‌ن و بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن بۆیه په‌یوه‌ندیان به پارێزگاری دهۆك كردوه‌و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه چاوی له‌وه‌بوه كورسیه‌كانی پارێزگای دهۆك بۆخۆی ببات و هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوو وه‌ك حزبی دوه‌می پارێزگاكه‌و یه‌كێتی وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م تا ئێستا نه‌یانتوانیوه گۆڕانكاری گه‌وره له نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پارێزگایه دروست بكه‌ن.