وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشاندا بە دابینكردنی بودجەی راكێشانی ئاو بۆ گەڕەكی راپەڕینی سلێمانی.

ئاوات شێخ جەناب، لە نووسراوێكدا بۆ پاریزگای سلێمانی رایگەیاندووە:”رازین بە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی راكێشانی بۆری ئاو بۆ جیاكەرەوەكانی 39 یەكانی نزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی لە گەڕەكی راپەڕین بە گوژمەی 406 ملیۆن و 240 هەزار و 500 دینار بە كۆدی 21-3300006 بەپێی رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2016ـی وەزارەتی پلاندانان رێنماییەكان جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومەییەكان.”