لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، بازرگانێک بە زیاتر لە چل دەفتەر دۆلاری چەند کۆمپانیایەکی ماددە خۆراکییەکان هەڵهات.

ئەمرۆ، 13ی ئەیلوول، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا بەناوی (ر.ح.ئ) کە ماوەی چەند ساڵێکە کۆگای خۆراک و ماددە پاککەرەوەی هەبووە هەڵهات.

 

بەپێی زانیارییەكان ئەو بازرگانە پارەی نەداوە بەو كۆمپانیایانەی كەمادەی خۆراكی و پاكەرەوەیان بۆ هێناوە و بەقەرز لێی وەرگرتووم.

بەپێی چەند زانیارییەک هاوڵاتییەکە هەڵاتووە و گەیشتۆتە وڵاتی فەرەنسا و خانەوادەکەشی بەجێهێشتووە، لەگەڵ هەڵهاتنەكەشی كامێرای چاودێری كۆگاكەی و ماڵەكەی بردووە.