نوێنه‌ری ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا تا ئه‌وكاته‌ی بڕیارێكیان بۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌وان ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكانیان له ماڵ بهێننه ده‌ره‌وه.
ئومێد كوردی، نوێنه‌ری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان رایگه‌یاند” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئه‌یلوولی 2021، له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی له‌گه‌ڵ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند كۆبوونه‌وه و ئه‌و داواكارییه‌ی كه پێشتر ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كردبوو ئاڕاسته‌ی ئه‌ویشیان كرده‌وه”.
وتیشی “دوای ئه‌وه‌ی شانازخان، كێشه‌كه‌ی ئێمه‌ی به هه‌ند وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم قسه‌ی كرد ره‌زامه‌ندی وه‌رگیرا كه ئێمه ئۆتۆمبێله‌كانمان له ماڵ ده‌ربكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی بڕیارێك بۆ ئاڕم یان ژماره‌كردنیان ده‌رده‌چێت”.
نوێنه‌ری خاوه‌ن ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان ئه‌وه‌شی باسكرد: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه‌یسه‌كه‌مان یاساییه و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه یاسا چیمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت جێبه‌جێی بكه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 10 بۆ 15 هه‌زار ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌و ئاڕم و سه‌ره‌تا هه‌یه.