د.بەرهەم ساڵح رایگەیاند، مام جەلال كەسایەتییەكی مێژویی و سەركردەیەكی مەزن بو، رەمزی تێكۆشانی نەتەوەیەك بوو، هەروەها ئەزمونی هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدە خەڵكی بەویژدان دەبینن هەڵمەتێكی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری و پێشكەوتن لەئاردابو، بەڵام سەرەڕای دەسكەوتەكان كەموكورتی زۆریش هەن.
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە و باسی لەچەندین وێستگەی خەباتی نەتەوەیی و حکومڕانی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند، “بەدرێژایی مێژو چیا سەركەشەکانی کوردستان پەناگەی پێشمەرگە و ئازادیخوازان بوون، زۆرێك لەوانەی لەلایەن دەسەڵاتە ستەمكارەکانەوە راوەدونراون، لە سێبەری ئەو چیا و دۆڵانەدا خۆیان پەناداوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “مام جەلال كەسایەتییەكی مێژویی و سەركردەیەكی مەزن بو، رەمزی تێكۆشانی نەتەوەیەك بوو”.
د. بەرھەم ساڵح پەیوەست بە ئەزمونی حکومڕانیش لەهەرێمی کوردستان وتی، “ئەزمونی هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدە خەڵكی بەویژدان دەبینن هەڵمەتێكی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری و پێشكەوتن لەئاردابو، بەڵام سەرەڕای دەسكەوتەكان كەموكورتی زۆریش هەن”.