ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم ئەنجامدەدرێت.
ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە 13/9/2021 كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی دەرچووانی دانەمەزراو لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و كاتژمێر 11:10 خولەك ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو دەخوێندرێتەوە تایبەت بە دۆخی گەنجان و بێكاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن.

ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو شوێنی خۆپیشاندانەكان لە سەرجەم ئەو ناوچانەی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دەدرێت ئاشكرا كردووە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر – بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران

سلێمانی – بەردەم دادگای سلێمانی – نوێ بە ڕێپێوان بۆ بەردەم بینای پارێزگا و دواتر بۆ بەردەم نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت

هەڵەبجەی شەهید – بەردەم بینای پارێزگای هەڵەبجە

ئیدارەی گەرمیان – كەلار – بەردەم ئیدارەی گەرمیان

ئیدارەی ڕاپەڕین – ڕانیە – بەردەم باغی گشتی.

چەمچەماڵ – پاركی بەرامبەر هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ

سەیدسادق – ناوبازاڕ ، سەر پردەكە

هەڵەبجەی تازە + زەڕایەن – بەردەم قائیمقامیەتی قەزای شارەزوور

تێبینی : لە سەرجەم ئەو ناوچانەی خۆپیشاندانی تێدا ئەنجام دەدرێ كاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی دەسپێدەكات.