یوسرا رەجەب، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی رایگەیاند، نەشتەرگەری بۆكراوە و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكەشی ژمارە و بازنەی هەڵبژاردنەكەی بڵاوكردووەتەوە.
یوسرا رەجەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی گەرمیان رایگەیاند”سوپاس بۆ خـوا و بۆ بهڕێز دكتۆر (ئاسۆ عزت) نەشتەرگەریەکهی به سهركهوتووی ئهنجام دا ئێستا تەندروستیمان باشترە”.
دەشڵێت”لێرەشـەوە دهمانهوێ ڕایبگهێنین پشتیوان بەخوا و ڕوو له ئێوهی بهڕێز بۆ ئەوی وهكو و پێشووتر بەرپرسیارێتی دەنگی خەڵکی گەرمیان بگرینه ئەستۆ لەم ساتهوه بەرنامەی کارکردن و هەڵمەتی بانگەشهمان بە پشتیوانی خودا و ئێــوە دەستپێدەکات”.
جێگەی ئاماژە بۆكردنە یوسرا رەجەب وێنەی كاتی نەشتەرگەریەكەی و پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی بەیەكەوە بڵاوكردووەتەوە.