دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌كاری له‌باره‌ی هێرشه‌كه خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئه‌نجام دراوه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پیش‌تر هه‌ر ئه‌مشه‌و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی چه‌ند درۆنێكی بۆمبڕێكراوه‌وه كرایه ئامانج.
دواتریش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، هێرشه‌كه جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.