وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٠ کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، ٦٠٦ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٠٦ حاڵەت، سلێمانی ٥٣ حاڵەت، دھۆک ٤٢٣ حاڵه‌ت و، له‌ راپه‌ڕین ٢٤ حاڵەت تۆماركراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە کە ھەر لەو ماوەیەدا ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە ١٢ حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، سێ حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك و، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و دوو حاڵه‌تیش له‌ گه‌رمیان بووه‌ و هەزار و ٤٦١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٠٩ ھەزار و ٣٣٦ حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٥٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.