پۆلیسی سلێامنی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێک دۆلاری ئەمریکی و دیناری عیراقی و ئاڵتونی دزیبوو.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی (٨ ملیۆن و ٤٥٠ ھەزار دینار) و (١٧ ھەزارو ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکی – ١٧٣ گەڵا) و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە،”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە دزیبووی.
پۆلیس دەشڵێت:”تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی ١٩٨٤ لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوە”.