نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له كاتێكی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی هاتووه، هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌يان لهبيربێت، كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه دهستوورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
كوردستانييانى خۆشه‌ويست
هاووڵاتيانى ئازيز له هه‌رێمى كوردستان و عێراق
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتيان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.
هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا. به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.
هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێت ئه‌وه‌يان لهبيربێت، كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه دهستوورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكهوهيى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به‌كاربهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويهكى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراقييه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا تيمه‌كانيان ده‌نێرن و له نزيكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن.
هيواى بانگهشهيهكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم، كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/9/10