هێزێكی ئەمنی چونەتە ناو گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی، NRT دەڵێت هاتوونەتە سەر كەناڵەكەمان و بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت” ئەو هێزە ئەركێكی دیكەیان پێسپێردراوە”.
كەناڵی NRTی زمانحاڵی نەوەی نوێ رایگەیاند”هێزێكی ئەمنی هێنراوەتە نزیك كەناڵەكەمان، ڕێگریشیان كردووە پەیامنێرەكەمان لە نزیكیان راستەوخۆ ئەنجام بدات”.
لەو بارەیەوە لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند” مەرج نییە ئەو هێزەی بچێتە ناو گوندی ئەڵمانی بچێتە سەر كەناڵی NRT، ئەوان ئەركێكی دیكەیان هەیە”.
سنورمیدیا ئەوەی زانیوە بەهۆی ئەوەی هەڕەشە لە خانەوادەی پەرلەمانتارێك كراوە، هێزێك چوونەتە ناو گوندی ئەڵمانی و كەسێكیش بەو تۆمەتە دەستگیركراوە.