كەناڵی NRT بڵاویكردەوە هێزێكی ئەمنی براوەتە نزیك كەناڵەكەیان.
كەناڵی NRTی زمانحاڵی نەوەی نوێ رایگەیاند”هێزێكی ئەمنی هێنراوەتە نزیك كەناڵەكەمان، ڕێگریشیان كردووە پەیامنێرەكەمان لە نزیكیان راستەوخۆ ئەنجام بدات”.
سنورمیدیا ئەوی زانیوە، ئەو هێزە ئەركی دیكەیان پێسپێردراوە و هیچ پەیوەندیان بە نەوەی نوێ و كەناڵی NRTییەوە نییە، بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵەش بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن.