خێزانێکی دانیشتووی قەزای ئامێدی، کە سەردانی باکوری کوردستانیان کردووە، لەڕێگادا لە نزیک شاری وان، لە باکوری کوردستان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا.

لە ڕووداوەکەدا کچێکی ئەو خێزانەش بە سەختی بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی وتەی ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی قەزای ئامێدی، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، هەر ئەمڕۆ تەرمی ئەو ژن و پیاوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ئەو خێزانە کوردە، لەڕێگای گەڕانەوە بەرەو هەرێمی کوردستان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

پیاوەکە تەمەنی 60 ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 55 ساڵ بووە و کچەکەشیان تەمەنی 21  ساڵ بووە.