لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەشاری كەركوك، دیلان غەفور بە فەرمی لەبری ئاڵا تاڵەبانی وەك كاندیدی ئەو لیستە ناسێندرا.

ئەمڕۆ 9-9-2021، لەشاری كەركوك لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، كە لیستی هاوبەشی یەكێتی و گۆڕانە، لەكاتی ناساندنی كاندیدانی لیستەكە، دیلان غەفور لەبری ئاڵا تاڵەبانی، بە فەرمی وەك كاندیدی ئەو لیستە ناسێندرا.

دیلان غەفور كە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لەسەر فراكسینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، وەك كاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی یەك لەسنووری پارێزگای كەركوك خۆی كاندید كردووە، بڕیاریشە دوای دەرچوونی لە هەڵبژاردن، بچێتە ناو فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان.