چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
به گوێره‌ی وێبسایتی فۆربسی ئه‌مه‌ریكی، واشنتن له پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵبیان نیگه‌رانه، به‌و پێیه‌ی هیچ رۆڵێك نه‌دراوه‌ته ئافره‌تان و هیچ ئه‌ندامێكی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌فغانستان ئافره‌ت نییه، جیا له‌وه‌ش دیاریكردنی كه‌سانێكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌سه‌ر پرسی تیرۆر داواكراون.
به گوێره‌ی گۆڤاری فۆربس، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا ناوی هیچ یه‌كێكی له ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبانی نه‌هێناوه، به‌ڵام سیراجه‌ددین حه‌قانی، سه‌رۆكی تۆڕی حه‌قانی كه ناوی له لیستی تیرۆری ئێف بی ئایه و پێشتر بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك دانابوو، كه زانیاری له باره‌یه‌وه بداته ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تاڵیبان كه به‌شدارن له كابینه نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت، له لیستی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن و په‌یوه‌ندیدارن به چه‌ندین كرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر.