برای بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی، دوای گیرانی بەقۆپیەوە، دەست بەسەر پرسیاری ناوەندێکی تاقیکردنەوەدا دەگرێت و دوای کاتژمێرێک لێی وەردەگیرێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوانزە (س.ع) کە برای سەرتیپ عەلی، بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتییە لەکاتی تاقیکردنەوەدا بەقۆپیەوە دەگیرێت، لەلایەن بەڕێوەبەری ھۆڵ و مامۆستایان و سەرپەرشتیارەوە داوای لێدەکرێت بەھۆی ئەوەی گزی کردووە ھۆڵەکە جێبھێڵێت، بەڵام رەتیکردۆتەوە”.
 
چەند شایەتحاڵێکی جیاواز رایانگەیاند” دوای فشار کردن لێی بۆ ئەوەی ھۆڵی تاقیکردنەوە بەجێبھێڵیت، پرسیار و سۆمای خۆی و چەند قوتابییەکی ھۆڵی ژمارە ٧٨ دەباتە دەرەوەو دواتر بەڕێوەبەری ھۆڵ و سەرپەرشتیارە پەروەردەییەکە تکای لێدەکەن و سۆمایی و پرسیارەکانی لێوەردەگرن.
 
بەپێی زانیاریەکانی سنورمیدیا، ئەو کەسە ئەفسەرە لەوەزارەتی پێشمەرگە.