ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 پێویستبوو فه‌رمانگه فیدڕاڵیه‌كان بخرێنه‌سه‌ر به‌غدا، ده‌شڵێت:”دواى به‌دواداچون ده‌ركه‌وت حكومه‌تى عێراق پێنج مانگه داوایكردوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه‌و حكومه‌تى هه‌رێم ڕێگریی ده‌كات”.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:”لەبەدواداچونێکماندا وەک ئەندامی لیژنەیی دارایی، پرسیارێکمان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد کە ئایا بۆ گواستنەوەی ڕاژەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ سەر وەزارەتەكانى خۆیان لەحکومەتی فیدراڵ چیی کراوە؟! وەزارەتی دارایی بەفەرمی‌و بەواژۆی وەکیل وەزیر جوابی نوسراوەکەی داینه‌وه‌و دەقی ئەو نوسراوه‌ى بۆ ناردین کە وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستەی نوێنەرایەتی هەرێمی کردوە لەبەغداو وێنه‌شى بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێم ناردوە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نوسیویه‌تى:”له‌ڕۆژى 13ى 4ى 2021وە واتا نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق ئەو نوسراوەى ناردوە بۆ هەرێم‌و تائێستاش جوابی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقیان نەداوەتەوە”.
باس له‌وه‌شده‌كات، “حزبایەتی‌و کاری سیاسیی لێدەرکەی لەهەموو ڕویەکەوە لەبەرژەوەندەی ئەو فەرمانگانەو تەنانەت حکومەتی هەرێمیش بوو ئەوانە ڕاژەکانیان بگوازرێتەوە، وەک هەموو فەرمانگەیەکی تری فیدراڵیی موچەیان دوانەدەکەوت، پێشینەو مافە داراییەکانی تر شمولی دەکردن، شانی لیستی موچەخۆرانی هەرێمیش کەمێک سوکتر دەبوو”.
ده‌شڵێت:”ئەم کابینەیە دەیەوێ ئەو دەرفەتە لەدەستبدا کە لەیاسای بودجه‌ى 2021 بۆ پرسی چارەسەری فەرمانگە فیدراڵیەکان بەیاسا خستیانەڕوو”.
فه‌رمانگه فیدڕاڵیه‌كان ئه‌گه‌رچى له‌ڕوى هه‌یكه‌لى ئیداریه‌وه سه‌ر به‌به‌غدان، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا ڕه‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیوه به‌غدا موچه‌كانیان دابینبكات.