هاوپه‌یمانی كوردستان له‌كه‌ركوكه‌وه به‌ڕه‌سمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات و بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانیش هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕده‌كاته‌وه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان رۆژی 9ی 9ی 2021 له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستانه‌وه به‌ڕه‌سمی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه له دوای 9ی 9ی 2021ه‌وه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چڕده‌كرێته‌وه‌و كار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ین.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: ناتوانرێت گره‌و له‌سه‌ر پێشبینی بكرێت، چونكه هه‌رێم و عیراقیش له‌دۆخێكی ئاسایدا نین و ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا هه‌بوون، تائێستا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌دینا كرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانین له‌رۆژانی داهاتوودا به‌هۆی توندبونه‌وه‌و گه‌رموگوڕی بانگه‌شه‌وه هانی خه‌ڵك بدات به‌شداری هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بكه‌ن.