تەڤگەری ئازادیی هەڵوێست و پرۆژەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگەیاند و پشتیوانی خۆیان بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ دەربڕی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 2021، لە هۆڵی هۆتێل داوا لەشاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان مەراسیمێکیان رێکخست و تیایدا هەڵوێست و پرۆژە و نوێنەرانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق راگەیاند.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی رایگه‌یاند: پێویستە عیراقییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاهێکیان بەبەردا بێتەوە، ئەوەش پێویستی بەشۆڕشێکی دیموکراتییە، بۆ ئەوەی سزای دەسەڵات بدرێت پێویستە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، چونکە سوتاندنی دەنگ و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بەو دەسەڵاتە گەندەڵە دەکات، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەن بە جۆش و ورەیەکی بەرزەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگبدەن بە نوێنەرانی راستەقینەی گەل.
هاوكات هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی وتی: “ئێمە رەخنەمان لەهەموو ئەو فراکسیۆن و نوێنەرانەی دیکە هەیە کە لە رابردوودا چوونەتە پەرلەمانی عیراق، چونکە پێمان وایە کە کەمترین خزمەتیان بە هاوڵاتیان کردووە، بۆیە ئێمە پرۆژەیەکی تۆکمەمان ئامادەکردووە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان، بۆ خزمەتکردن بە پرسی ژن، ژینگە، قوتی خەڵک و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سێ کاندیدی ئێمە ژنن، ژنی بە ئیرادە کە دەتوانن نوێنەرایەتی هەموومان بکەن، داوا لەهەموو کەسێکی وڵاتپارێز و هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە خۆیان کاندیدیان نییە پشتیوانیمان بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانمان بدەن”.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م كاندیدانه‌ی خواره‌وه ده‌ربڕی:
محەمەد حەسەن، کاندیدی سەربەخۆ ژمارە 29 لە بازنەی 4ی سنووری راپەڕین.
شیرین عەبدوڵا، کاندیدی سەربەخۆ ژمارە 33 لە بازنەی 1ی پارێزگای کەرکوک.
روناک مەجید، کاندیدی سەربەخۆ ژمارە 24 لە بازنەی 2ی پارێزگای سلێمانی.
یوسرا رەجەب، کاندیدی سەربەخۆ ژمارە 23 لە بازنەی 5ی پارێزگای سلێمانی.
له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ته‌ڤگه‌ری ئازادی و جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و كاندیدێكی ژن به‌ناوی یوسرا ره‌جه‌ب، له ته‌ڤگه‌ری ئازاد ده‌رچوو، دوای جیابوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ له فراكسیۆنه‌كه‌یان له به‌غدا، نه‌وه‌ی نوێ و ته‌ڤگه‌ر له‌یه‌ك جیابوونه‌وه و ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش وه‌ك سه‌ربه‌خۆ مایه‌وه.
بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌كاری كراوه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیپێكردووه.