سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، “پێشبینی دهکهین نرخی بەنزین لهڕۆژانی داهاتوودا دابهزین بهخۆیهوه ببینێت”.
ئەمرۆ سێشەممە، 7ی ئەیلولی 2021، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئاماژەی بەوەکرد، “داوامانکردووه بهههر شێوهیهک بێت چارهسهری گرفتی بهزبوونهی نرخی بەنزین بکرێت”.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەمیانەى چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا رونیکردەوە، وەک ئەنجومەنی پارێزگا داوایانکردووه نرخی بەنزین بگهڕێتهوه سهر نرخی پێش بهرزبوونهوهی نرخەکەی ئێستای.
وتیشى “پێشبینی دهکهین نرخی بەنزین لهڕۆژانی داهاتوودا دابهزین بهخۆیهوه ببینێت”.
ئازاد محەمەد ئەمین بۆ دابەزینى نرخى بەنزین پێشنیازى ئەوەى کرد کە حکومەتى هەرێمى کوردستان پاڵپشتى دارایى ئەو کەرتە بکات تا نرخەکەى لەبازاڕدا داببەزێت، بەڵام پێشتر لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لەسلێمانى، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “دۆخى دارایى حکومەتى هەرێم لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێت پاڵپشتى دارایى ئەو کەرتە بکات بۆ دابەزینى نرخى بەنزین”.
هاوکات پێشتر لەبارەى بەربونەوەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان لەلایەن چەند بەرپرسێکى حکومەتى هەرێمەوە وادە بۆ دابەزینى نرخەکەى دیارى کرا بەڵام نرخى بەنین وەک خۆى مایەوە.