بە پلانی پارتی لەناو حكومەت موچەی خانەنشینی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکى ئەنجومەنەکەى بڕیوە، ئەمە لەكاتێكدایە ناوبرا پێشتر و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی هەرێمیش بووە.

 

دوای راگرتن و بڕینی موچەی خانەنشینی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەوانە جەبار فەرمان و ملازم عومەر، حکومەت موچەی خانەنشینی کۆسرەت رەسول عەلیشی بڕیوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، کۆسرەت رەسوڵ ماوەی هەشت ساڵ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە جگە لەوەش سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئیدارەی سلێمانی بووە.

 

تا ئێستا حکومەت و نوسینگەى کۆسرەت رەسوڵ هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.