له‌نامه‌یه‌كى تونددا بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، د.شێركۆ عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاندوه، “بێحورمەتیکردن بەمولازم عومەرەکانو ئازادەکانی سەگرمە، لەجەوهەردا بێحورمەتیکردنە بەتۆو هاوپیشەو هاوپۆستەکانت”، ده‌شڵێت:”ئه‌و سوكایهتیهش لەلایەن کەسانێکەوە ده‌كرێت کە هیچ چیرۆکێکیان نییە شانازیی پێوەبکەن”.
حكومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى یاساى چاكسازیدا موچه‌ى ژماره‌یه‌ك بهرپرسو سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى ڕاگرتوه‌و ئه‌مه‌ش ناڕهزاییو كاردانه‌وه‌ى توندى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌و نوسه‌رانى سه‌ر به‌یه‌كێتى به‌دواخۆیدا هێناوه.
له‌و ڕوهشهوه د.شێركۆ عه‌بدوڵڵا نوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوترى ته‌ندروستى سلێمانى له‌نامه‌یه‌كدا كه لهفهیسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه نوسیویهتى:”بۆ بەڕێز ڕێوازخانەکان لەهەر کوێیەک بن”.
ئه‌و ده‌ڵێت:”تکای برایانەت لێئەکەم، مەشفەرموو ئەوە ئیشی ئێمە نییە، خۆت ڕاستەوخۆ فایلەکەم داوابکەو بێمنەتانە لێکۆڵینەوە بکە لەئەگەری هەر گەندەڵییەک تیایدا، پاشان دوو تف بکەرە ناوچەوانی ئەو عەمر نەماوەی کە پاراستنەو لەبەرگی گۆڕاندایەو بەفیتی کۆمپانیایەکی زەبەلاح بەر بوەتە سومعەی شەهیدو سەرکردەو هەڤاڵە دێرینەکانی ئەو حزبەی تۆیان گەیاندە ئاستی سەرۆکی پەڕلەمان”.
د.شێركۆ ئه‌وه‌شى نوسیوه، “بێحورمەتیکردن بەمولازم عومەرەکانو ئازادەکانی سەگرمە لەجەوهەردا بێحورمەتیکردنە بەتۆو هاوپیشەو هاوپۆستەکانت لەلایەن کەسانێکەوە کە هیچ چیرۆکێکیان نییە شانازیی پێوەبکەن”.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێت:”تکات لێدەکەمەوە خۆت ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە بکەو ئەگەر خەلەلێکت بەدیکرد لەڕوی یاسا جوانەکانیشتانەوە، شار بەدەرم بکەن”.