وابڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.
پرسی سەرەكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن و پلانی داهاتوو دەبێت.
سنورمیدیا زانیویەتی، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەكتەبی سیاسی لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو بەرپرسانەی بكات كە پارە و سامانی یەكێتییان بەهەدەرداوە.