هاوپه‌یمانی سائیرون، كه رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، “موقته‌دا سه‌در” سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ نوێنه‌ری خۆی له ره‌وته‌كه‌ی ده‌ركرد.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، “نه‌بیل ته‌رفی” رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: “بورهان مه‌عموری، عه‌لی سه‌عدون لامی و ئیناس مه‌كسوسی” له هاوپه‌یمانی سائیرون ده‌ركراون.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و سێ نوێنه‌ره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، “پابه‌ند نه‌بوونه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه و ده‌رچوونه له‌و بنه‌مایانه‌ی بۆ كاری سیاسی هاوپه‌یمانییه‌كه دانراوون”.
ده‌ركردنی ئه‌و نوێنه‌رانه له كاتێكدایه، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، كه بڕیاره رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) به‌ڕێوه‌بچێت.
پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ده‌نگدان خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
.jpg)

