رۆژنامەنووسێكی عیراق لە ماڵەكەی خۆیدا لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن كوڕەكەیەوە تەقەی لێكرا و كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراق بەمیدیا ناوخۆییەكانی راگەیاندووە:” حەمید جومەیلی رۆژنامەنووس لە ماڵەكەی خۆی لە قەزای دوجێل باشوری شاری تكریت لە پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن كوڕەكەیەوە تەقەی لێكراوە و بەھۆیەوە ناوبراو كوژراوە.”

وتیشی، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە، ھۆكاری رووداوەكە كێشەی خێزانی بووە.