فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران هۆشداریی تووند دەداتە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان کە لە بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووربکەونەوە، چونکە وەک خۆی دەڵێت” وەڵامی تیرۆریستەکان دەدەینەوە”.

محەممەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە کاتی سەردانکردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران-عێراق بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەبارەی دۆخی ناوچەکە و ئەگەری وەڵامی یەکلاکەرەوە و تووندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ “گرووپە تیرۆریستییەکانی دووژمنی شۆڕش” کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون، داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەن کە لە بارەگاکانی ئەو حیزبانە دووربکەونەوە بۆ ئەوەی تووشی زیان نەبن.
نوێدەكرێتەوە….