حکومەتی ھەرێم موچەی یەکێک لەسەرکردە گەورەکانی یەکێتی ده‌بڕێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی جەبار فەرمان ڕایگەیاند “ماوه‌ى دوو مانگە موچەی خانەنشینی جه‌بار فه‌رمان کە هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ریده‌گرت بەناوی چاکسازیەوە ڕاگیراوە”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، “ڕاگرتنى موچه‌كه‌ى به‌بیانوى ئه‌وه بوه مەلەفەکەی ھیچ ئەوەلیاتێکی تێدانه‌بوه‌و لەھیچ وەزارەت‌و ئەنجومەنی وەزیران نوسراو‌و ئەوەلیاتێكى نییە”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى به‌بیانوو زانى بۆ لێدان له‌كه‌سایه‌تى جه‌بار فه‌رمان‌و وتى:”ئه‌وه‌ى كراوه ته‌نها بیانوه، وەک ئەوەی نەزانرێت جه‌بار فەرمان كێیه‌و چى بوه، له‌كاتێكدا كه‌س نییه به‌سه‌ركرده‌و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تیشه‌وه نه‌زانن جه‌بار فه‌رمان كێیه”.
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكرده‌وه، “جه‌بار فه‌رمان زیندانی سیاسی‌و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول‌و شۆڕشی نوێ بوەو یه‌كه‌م وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كه‌م كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه دوو مانگە خەریکە موچه‌كه‌ى ده‌بڕن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا له‌وه‌ى كه پێیان وتراوه جه‌بار فه‌رمان هیچ ئه‌وه‌لیاتێكى نییه، وه‌كو وتى:”له‌كاتێكدا یه‌كه‌م وه‌زیرى پێشمه‌رگه بوه‌و هاوكات له‌یه‌كه‌م خولى په‌رله‌مانى كوردستانیشدا لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسای خواردوه، بۆیه پێمانوایه ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت ئامانجێكى خراپى له‌پشته‌وه‌یه”.