تۆڕی میدیایی رووداو هێرشکردنە سەر نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ شەرمەزار دەکات و رایدەگەیێنێت “ئەوە هێرشە بۆسەر ئازادی كاری میدیایی و گیانی كارمەندانی رووداو و هەبوونی رووداو، لە هەمانكاتدا پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسایە. “
كاژێر 10:00 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی ئەیلوولی 2021 ژمارەیەک لە ئەندامانی رێكخراوی لاوانی شۆڕشگێڕ كە رێكخراوێكی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ هەبوو.
دوای نیو کاژێر لە گردبوونەوەکەیان، کاژێر10:30 ئاراستە و داواکارییەکانیان گۆڕی و روویانكردە نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو. بەبێ هیچ هۆكار و داواكارییەك دەستیانکرد بە بەردبارانکردنی نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ.
دەقی راگەیێندراوەکەی رووداو لەبارەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ
پێنجەمین هێرش بۆ سەر نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ شەرمەزار دەکەین
كاژێر 10:00 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی ئەیلوولی 2021 ژمارەیەک لە ئەندامانی رێكخراوی لاوانی شۆڕشگێڕ كە رێكخراوێكی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ هەبوو.
دوای نیو کاژێر لە گردبوونەوەکەیان، کاژێر10:30 ئاراستە و داواکارییەکانیان گۆڕی و روویانكردە نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو. بەبێ هیچ هۆكار و داواكارییەك دەستیانکرد بە بەردبارانکردنی نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ.
خۆشبەختانە هێرشەكە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەهۆی خۆپاراستنی کارمەندانی رووداو لە هێرشەکە، بەڵام زیان بەر نووسینگەی رووداو کەوتووە و دەرگای سەرەكی و شووشەی زۆربەی پەنجەرەکان شکێندراون.
ئەمە جاری پێنجەمە بەوشێوەیە هێرش دەکرێتە سەر نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە قامشلۆ، لەکاتێکدا رووداو مۆڵەتی فەرمی کاری لەلای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە پێدراوە.
دوای 10 خولەک لە بەردبارانکردن و هێرش بۆ سەر نووسینگەی رووداو، ئینجا هێزەکانی ئاسایش بەدەم داوای نووسینگەی رووداوەوە رۆیشتوون و بڵاوەیان بە پەلاماردەرەکان کردووە.
زۆر بە تووندی ئەو هێرشە بۆ سەر نووسینگەی رووداو لە قامشلۆ شەرمەزار دەكەین و، ئەوە هێرشە بۆ سار ئازادی كاری میدیایی و گیانی كارمەندانی رووداو و هەبوونی رووداو، لە هەمانكاتدا پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسایە. لەبەرئەوەش داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین لێپێچینەوەیی یاسایی بكەن و سەرپێچیكاران بدرێنە دادگا.
تۆڕی میدیایی رووداو
5/9/2021