سه‌رۆكی توركیا” ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پردێك له شاری Rize له توركیا به ئاماده‌بوونی چه‌ند سیاسه‌ت مه‌دارێك و چه‌ند منداڵێك قردێله‌ی كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌یان بڕی و له‌و كاته‌دا ئه‌ردۆگان ده‌كێشێت به سه‌ری منداڵێك كه له مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌ستاوه و هه‌رزوو ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبویه‌وه و قسه‌و باسی جیاوازی له‌سه‌ركرا.
منداڵه‌كه ته‌مه‌نی كه‌متر له 10 ساڵه و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان قردێله‌كه ببڕێت ئه‌و قردێله‌كه‌ی بڕیوه و ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌ردۆگان توڕه بكات و به په‌نجه‌كانی بكێشێت به سه‌ری منداڵه‌كه‌دا.
تا ئێستا نه‌زانراوه كه ئه‌ردۆگان چی به منداڵه‌كه وتووه به‌ڵام ڤیدیۆكه سه‌دان هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و زۆرینه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی.