ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 212ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار واژووی لەسەر خەرجكردنی بڕی 499 ملیۆن و 254 ههزار و 690 دینار كرد، كە ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتی رێژەی 15%ی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانییە.
بە گوێرەی یاسا و رێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 212ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی جێبهجێ دەكرێت.