بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك رادەگیرێن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویكردەوە:” لە رۆژی دووشەممەوە ٦ی ئەیلول تاوەكو ١٥ی ئەیلول بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی خوولی دووەمی پۆلی(١٢)ی ئامادەیی، رۆژانە لە كاتژمێر (٦:٣٠) ی بەیانی تاوەكو (١٠:٣٠) بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.”