وتەبێژی بەرەی بەگریكردنی پەنجشێر ڕایگەیاند، نزیکەی 600 چەکداری تاڵیبان کوژراون، زیاتر لە هەزار چەکداریشیان بەدیل گیراوە.
شەڕوپێكدادانی قورس لەنێوان تاڵیبان و حكومەتی ئەفغانستاندا بەڕابەرایەتی مەسعود ئەحمەد شامەسعود، لە ولایەتی پەنجشێر بەردەوامە و لەو بارەیەوە فەهیم دەشتی، وتەبێژی بەرەی بەرگری ویلایەتی پەنجشێر بڵاویكردەوە، لە بەیانییەوە، نزیکەی 600 چەکداری بزوتنەوەی تاڵیبان کوژراون و زیاتر لە هەزار چەکداریش بە دیل گیراون، یان خۆیان بەدەستەوەداوە.
هەروەها ژمارەیەكی زۆر چەك و كەلوپەلی سەربازی تاڵیبان دەستیبەسەردا گیراوە، لەوانە 350 ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری هاموەی.
وتەبێژی بەرەی بەرگری ویلایەتی پەنجشێرئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێستا، پێکدادان بە قورسیی لە نێوان هەردوولادا بەردەوامە.
وڵایەتی پەنجشێر تەناه ولایەتی ئەفغانستانە، كە تاڵیبان تائێستا نەیتوانیوە كۆنترۆڵی بكات، لەكاتێكدا لەماوەیەكی كەمدا توانی دەست بەسەر زۆربەی ئەفغانستاندا بگرێت.