سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک لە داخی دوو ژنەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) لە فەسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، ” ڕۆژی هەینی 3ی ئەیلولی 2021، پیاوێکی خەڵکی گوندی بەرقوڕوی سەر بە شاری سنە بە ناوی مەسعود ئەحمەدی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەسعود ئەحمەدی تەمەنی 50 ساڵ بووە و شەش مانگ پێش ئێستا ژنی دووەمی هێناوە، بەڵام لەو ماوەیەدا دوو ژنەکەی هێندە شەڕیان کردووە، ئەمیش لە داخی ئەواندا خۆی کوشتووە.”