ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لەبارەی كەیسی ئەو كوڕەی كە بە (گۆڤەند) ناسراوە‌و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فشاری لە كچان و ژنان كردووە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:” به نووسراوی فه‌رمیی له رێگه‌ی داواکاری گشتی سكاڵامان له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كه‌ین كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه”.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، روویانداوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنان كراونه‌ته ئامانج. دیسان تاوانباران سنووره‌كانی ياساكان و ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابرووبردنیان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دەشڵێن:”ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به نووسراوی فه‌رمیی له رێگه‌ی داواکاری گشتی سكاڵامان له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و فه‌وزایه ده‌كه‌ین كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ژنان و كچانی به‌ئامانج گرتووه، له به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگین له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، تا بیاندۆزینه‌وه‌و راده‌ستی یاسایان بكه‌ین”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:” به‌م دواییه له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه ناچاركران قسه‌و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان بڵێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت. به‌داخه‌وه له بری لایه‌نه ئیجابییه‌كانی، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروست ده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی”.