سروش هەڵەبجەیی
گەربڕۆین لاپەڕەی مێژوی شارسیتانیەتی حوکم و دەستەڵاتی حوکمڕانی وڵاتان بخوێنینەوە، دەکرێت خاڵبەندی بۆسێ قۆناغی جیاواز بکەین.
قۆناغی یەکەم؛ لەقۆناغی بەڕێوەبردن، حوکمی دەستەڵاتی خوداوەندانی حوکمڕانیدا لەکاتی میوانەکان سەردانی پاشاکانیان دەکرد میوانەکانیان دەبردە بەردەم خوداوەندەکان کە پەیکەری مەزن بوون و قوربانیان دەکرد باسی مێژوییان بۆ میوانەکە دەکردلە ڕێگەی ڕاوێژکارێکی تایبەتەوە وەمیوانەکەش وەک ڕێزێک قوربانیەکی یاخود دیاریەکی پێشکەش دەکرد بەخواوەندی مەملەکەت
قوناغی دووەم؛ کەمێک جیاوازترو پێشکەوتوتر بوو میوانە کە دەهات دوای سەردانی خوداوەندەکان دەیان بردنە شوێنەواری پاڵەوان بازی و شوێنی جەنگاوەرانی ڕاستەقینە ئەمەش وردەوردە گۆڕاتا سەردەمی شانشینەکانی جەنگە گەورەکان هات، بەم شێوە میوانداری شیاوی سەرۆکی وڵاتان دەکراو بارودۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕەچاو دەکرا، وەخەڵکی تایبەت مەندیان دادەنا بزانن نێردراوەکان جاسووس و هەواڵگریان لەگەڵدایە یان نا، نەکا بەرژەوەندی وڵات لەدوای ئەم سەردانە بکەوێتە مەترسی! .
قوناغی سێهەم؛ دەستیپێکرد لە دوای جەنگی ڕاست و ڕاست بەرژەوەندی ئازاد کردنی وڵاتان شۆڕشی نیشتمانی میوانەکانیان دەبردە یەکەم مۆمێنتی شەهیدانی قوربانی ئازادیخوازانی وڵاتەکەیان و سەرۆکی میوانیش چەپکە گوڵی ڕێزی دادەنا بۆ گۆڕی شەهیدانی ڕزگاری خوازو قوربانیانی وڵات ئەمە لەدوای بوە کلتورێکی جیهانی بەردەوام ئارایش دەکرا ساڵ بەساڵ جوانترو ڕێوو ڕەسمی تایبەتی لەخۆی دەگرت. نیشانەی خەباتی وڵات بوو وەقۆناغی شۆڕشی فیداکاری و قوربانی دان بە ردەوام بوو مۆمێنتی شەهیدانی هه روڵاتێک بویە ڕەمزێک بۆ نەتەوەو ونیشتمان وڕەمزێکی مێژووی وەسەرچاوەی هێزی داهاتوو، سەردانی کردنی سەرۆکی هەر وڵاتێک بۆ مۆمێنتی شەهیدان لە پێشینەی هه رشتێکە ئەمە بووەتە ئەتەکێتی جیهانی.. لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەکرێت.
لەم ڕوونکردنەوەیدا دەمەوێت بڵێم ئایا سیستەمی حوکمڕانی کورد بۆکوێ؟؟ چی لەم ئەتەکێتە شارەزایەو چی دەکات؟ ئایا خوێندنەوەی مێژویی هه بووە بۆ ناساندنی شەهیدانی قوربانی و فیداکارانی نیشتمانەکەی؟ ئایا چەند ئەتوانێ ئەم مێژوە بەگوێی میواناندابچپێنێ؟ چەند لەگەڵ هەنگاوی شارستانی جیهاندا هه نگاو ناوە؟. ئەوەی جێی داخە کورد بە درێژای 100ساڵ خوێن ڕشتن و ئەنفال و کیماباران نەبوەتە دەوڵە ت ونەبووە خاوەن ئەزمونی ئەتەکێتی جیهان، جگە لەوەی خەریکی دزینی مێژووی ڕاستەقینەن دەیانەوێت مێژوی ستەم و چەواشەکاری داستەڵاتداری خۆیان بسەپێێنن دەستەڵاتی خێڵە کیو بنەماڵەی بەگوێ نەوەی داهاتودا بدەن کەخۆیان یەکەمین و کۆتا ههمینن، وێڕای شاردنەوەی هه موو نادادپەروەریەکانیان.
ئەوەی لێرەدا باسی دەکەم هاتنی سەرۆکی فەڕەنسا هاتنێکی مێژوییە ئەوەی نیگەرانیە ئەتەکێتی دەوڵەتداری و سیاسەتداریان هیچ نییە، لە بری ئەوەی ئەم سەرۆکەی کە وڵاتەکەی دەستی سورە بەخوێنی( سێ ژنە شۆڕشگێڕی قارەمانی) کوردووە لە ڕابردوش دا وڵاتەکەی (دایکی هاو پەیمانی سایکس بیکۆیە) نەیان توانی وێنەی ئازاری ڕاستەقینەی میلەتی کوردیان پیشان بدەن و بیهێنە مۆمێنتی هه ڵەبجە وەک ئەتەکێتێکی دەوڵەتداری پێی بڵێن ئەمە ئەنجامی تەقسیمی وڵاتەکەمانە .ئەم ئەرکەیان لەبیرچوو لەکاتێکدا شەنگالیان فرۆشت و لەچەندین جەنگا هه ڵهاتن، بە پارەی ئەم نیشتمانە دزراوە بەدیاری گران بەهابەڕێیان کرد، پەردەیان خستەسەر هەموو ههڵەکانیان و سیستەمە دکتاتۆریەکەی بەڕێوەبردنیان دزینی سەروەت و سامانی میلەت، قوفڵ کردنی دەنگی ئازاد . بەسی ساڵ حوکمڕانی نەیانتوانی پێشەنگی بکەن جگە لە هە هەراج کردنی نیشتمان دزینی داهاتی ژێر زەوی و سەرزەوین .بەم شێوە بەدزینی مێژوو بۆنەوەی داهاتوو چەواشەکاریان بێ شەرمانە بەردەوامە فڕۆشتنی نیشتمان خوێنی شەهیدان کەچی خۆیان پێ پاڵەوانی ڕاستەقینەیە، لەکاتێکدا کێشەی ناوچەکانی مادەی 140لێفەیەکی بەسەردادراوە لەسەر سیستەمی ڕۆژگاردا ئەمە جێگەی ئەو پەڕی نیگەرانیە .. پێویستە میللەت لێ وریابێتەوە.