چراخان رەفیق لە فڕۆكەخانەی نەمسا، لەسەر سكاڵای ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەستگیركر.
سەرچاوەیەك لە نەمساوە راگەیاندووە:”شەوی رابردوو لە فڕۆكەخانەی نەمسا چراخان رەفیق سەرمایەدار و هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە دەستگیركراوەو دەگەڕێندرێتەوە بۆ دوبەی.” وەك ماڵپەڕی درەو میدیا بڵاویكردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیەئاماژەی بەوەشكرد:” دەستگیركردنەكەی لەسەر سكاڵایەكی ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەكان و هاوسەری پێشوی چراخان رەفیقەوە بووەو سكاڵاكە لە دوبەی كراوە بۆیە دەگەڕێندرێتەوە بۆ دوبەی.”