ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی لە ئەفغانستان لە دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەی لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەرگیز بۆ ئازادی و دادپەروەری واز لە تێکۆشان ناهێنێت.
عەلی مەیسەم نەزاری، وتەبێژی بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی ئەفغانستان لە تویتێکدا نامەی ئەحمەد شا مەسعودی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە هەرگیز واز لە تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەری ناهێنێت، هەروەها هەموو ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە گوایە لە ئێستادا لە ئەمەریکایە.
لێدوانەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو، ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگێکی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، هێزەکانیان هەرێمی پەنجشیریان کۆنترۆڵ کردووە و ئێستا هەموو خاکی ئەفغانستان لەژێر دەستی ئەواندایە.
ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی ھێزی بەرەنگاری نیشتیمانی و چەند سەرکردەیەکی تر بەرەو تاجیکستان ھەڵاتوون.
هەرێمی پەنجشێر، دۆڵێکی گەورەی لەخۆی گرتووە و تێپەڕبوون پیایدا ئاستەمە و نزیکەی ٨٠ کیلۆمەتر لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە.