شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ کاریگەری بارستە ھەوای فێنک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی دیکە نزمدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ شەممە ٤-٩-٢٠٢١ لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانیان پلەکانی گەرما بەتێکرای ١ تا ٢ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە.

پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، سلێمانی ٣٧ پلە، ھەولێر ٣٨ پلە ، دھۆک ٣٧ پلە، ھەڵەبجە ٣٧ پلە ، کەرکوک ٣٩ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٤١ تا ٤٢ پلەی سیلیزی.

دەشڵێت:” ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با مامناوەند چالاک ئەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا بەخێرای ١٥-٢٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە”.