توێژینەوەیەکی پزیشکی شۆکێکی نوێی بەکارهێنانی حەپی ڤیاگرای دۆزیوەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی بەکاردەهێنرێت.

 

ڕۆژنامەی “تایمز” لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، توێژەرانی زانکۆی مانچستەری بەریتانیا بۆیان دەرکەوت کە بەکارهێنانی ڤیاگرا هاوکار دەبێت بۆ پاراستنی دڵ.

 

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ڤیاگرا لێدانی ناڕێک و نائاسایی دڵ بە باشی ڕێکدەخات کە هەندێکجار دەبێتەهۆی مردنی لەناکاو و دەتوانێت لە ماوەی 90 چرکەدا لێدانی ناڕێکی دڵ ئاسایی بکاتەوە.