ئەمڕۆ هەینی لە قەزای چەمچەماڵ ژنێکی دووگیان لە کاتی هاتنەوەی ئاوی ماڵان کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 12:05 خولەکی ئەمڕۆ هەینی تەرمێکیان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە ئافرەتێکی دووگیانی تەمەن 27 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی شۆڕشە.
بەوتەی کەسوکارەکەی بۆ تەندروستی چەمچەماڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی ڕاوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.