سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، مامۆستایەکی ئاینی لە پارێزگای نەجەف لەلایەن ژنەکەیەوە بە گولـلە کوژراوە.
سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە “ناس کورد”ی وت، “مامۆستا ئاینییەکە لە چلەکانی تەمەنیدا و لەسەر دەستی ژنەکەی بە گولـلەی جۆری دەمانجە لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕێکێکی شاری کوفە لە نەجەف کوژراو.”
وتیشی، “ڕووداوەکە بەهۆی بوونی کێشەی قوڵی کۆمەڵایەتیی نێوانیان بووە.”
جەختی کردەوە کە تەرمی پیاوەکە براوە بۆ پزیشکیی دادی بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر و ژنەکەش دەستبەسەرکراوە.