زانا عەبدولڕەحمان پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، وەك یەكەم كەسی نزیك لە لاھور شێخ جەنگی پاڵپشتی خۆی بۆ لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی یەكێتی و گۆڕان ڕاگەیاند.
زانا عەبدولڕەحمان كە بە كەسی نزیك لە لاھور شێخ جەنگی دادەنرێت لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ھاوپەیمانی كوردستان نیشان داوەو لەسەر وێنەیەكی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا نووسیویەتی” ئەم كاروانە، بەردەوامە”
له دوای رووداوه‌كانی 8ی ته‌مموز و كێشه‌کانی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی، لاهور شێخ جه‌نگی له‌سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی كشایه‌وه، بەشێک لە كادیرانی ئه‌و حزبه به‌سه‌ر به‌ره‌ی هه‌ردوو هاوسه‌رۆكاندا دابه‌ش بوون.
