نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده له (1 بۆ 31ـی ئابی 2021) له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ ده هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (2021.9.2) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئاب له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە. كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) کاتژمێر بوه و هه‌ر کاتژمێرێک به (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار بۆ (10.500) دینار ده‌بێت.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت:” به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت”.