سنورمیدیا
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی دۆسیەی “گۆڤەند” ئەو کەسەی چەندین کچ و کوڕ دەڵێن هەڵیخەڵەتاندوون، رایگەیاند: “هەر کەسێک قوربانیی کارەکانی گۆڤەندە با بێت لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سکاڵا تۆمار بکات”.
ئەمرۆ چوارشەممە، 1ی ئەیلوولی 2021 سلێمان سندی، گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند: “زانیارییمان لەسەر ئەو کەیسە هەیە و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، دەزانین تائێستا نزیکەی 5 قوربانی هەن و رەنگە ژمارەکە زیاتر بێت، بۆیە ئەگەر هەرکەسێک خۆی بە قوربانی کارەکانی ئەو گۆڤەندە دەزانێت با بچێت و لە نووسینگە و ئۆفیسەکانمان سکاڵا بکات بۆ ئەوەی ئێمەش کارەکانی خۆمانی بەرامبەر دەستپێبکەین”.
گۆڤەند ناوی ئەو کوڕەیە، کە ماوەی چەند رۆژێکە لە سۆشیاڵ‌میدیا ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە بەبێ ئەوەی رووخساری دەربکەوێت.
قوربانیانی دەستی گۆڤەند بە گوتەی خۆیان ڤیدیۆی نەشیاویان لەلای ئەو کەسەیە و ئەویش ناچاری کردوون قسەی نەشیاو بەخۆیان بڵێن.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە “به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه چه‌ندان حاڵه‌تی نه‌خوازراو و دوور له‌به‌هاو كولتوور‌و یاساكان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كچان و گه‌نجانی كردووەته ئامانج وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و قسه‌ی نه‌شیاو و هه‌ڕه‌شه‌كردن و سوكایه‌تیكردن به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه”.
هەروەها هاتووە: “له چه‌ند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نج و هه‌رزه‌كار ناچار ده‌كرێن به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانی و گوتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆیان، كه گوایه لای كه‌سێكه و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌و كچانه ده‌كات”.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە به وردی له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه به‌دواداچوونیان كردووە و به‌رده‌وامیشن بۆ ئه‌و بابه‌ته و مه‌ترسیه‌كانی و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه.
دەستەکە دەڵێت: “ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئه‌و لاوانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و كه‌سانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی. لای خۆشمان هه‌رچی پێویست بێت هاوكارده‌بین و به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ ده‌بین له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا”.
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کوڕ و کچ کە ڤیدیۆکانییان بڵاوبووەتەوە، قسەی نەشیاو بەخۆیان دەڵێن و خۆیان سەرزەنشت دەکەن و دەڵێن: “تۆبە گۆڤەند ….م خوارد”، ڤیدیۆکانی ئەو کچ و کوڕانە سۆشیاڵمیدیای کوردی تەنیوە، هەمووشیان ناوی هەمان کەس دەهێنن کە بە گۆڤەند بانگی دەکەن و داوای لیخۆشبوونی لێدەکەن لەپای ئەوەی ناویان ناوە هەڵە و گوایە گۆڤەند ئەو ڤیدیۆیانەی وەکو بەڵێنی پەشیمانی لێوەرگرتوون و پێی تۆمارکردوون بەو مەرجەی نەگەڕێنەوە سەر کاری نەشیاو، بەڵام دواتر گۆڤەند ڤیدیۆکانی بڵاوکردوونەتەوە.