بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، له سلێمانی چاو سوورکردنەوە و سەرانە وەرگرتن و رفاندن ببوون به دیارده. گوتیشی: لاهور جه‌نگی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به‌شدار نابێت و ئێستا له سلێمانی ته‌نانه‌ت جوێندان به كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دەباشان لە دیدرێکیدا لەگەڵ کۆمەڵێک میدیاکار و رۆژنامه‌نووس، باسی لەھەندێک بابەتی ناوخۆی یەکێتی و ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
له‌و دیداره‌دا، بافڵ تاڵەبانی بە گرنگی زانیوه کورد لە بەغدا یەک دەنگ بێت و له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی: وەکو یەکێتی ئامادەی ھەموو دەسپێشخەریەکن بۆ یەکڕیزی کورد، چونکە بەیەکڕیزی کورد لە بەغدا مافەکانی بەدەست دەھێنێت.
بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتوه: یەکێتی دوای 8ی تەممووز جیاوازە لە یەکێتی پێش 8ی تەممووز.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، كه هاوكات كوڕی گه‌وره‌ی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جه‌لال تاڵه‌بانییه، ئاماژەی بەوەش کردووه، یەکێتی وایلێکرابوو کەس ئەو حزبەی نەدەناسییەوە، چاو سوورکردنەوە، سەرانە وەرگرتن، رفاندن لە سلێمانی بوو بوو بە دیاردە.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی لاھور جەنگی، بافڵ تاڵه‌بانی ئاشكرایكردووه، ته‌نانه‌ت بەشداری بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ناکات.
له باره‌ی رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مموزی رابردووه‌وه، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی وتوه: ئەوەی کە کراوە کودەتا نەبووە، رێگری بووە لە کودەتا، من ژەھر خوارد کرام، بەڵگەم بۆ ئەوە ھەیە، دانپێدانانم ھەیە، ژەھرەکە کرابووە شەربەتی پرتەقاڵەوە بۆم، دکتۆرەکان پێیان وتم چۆن ماوی.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی: دوای ھەشتی تەممووز دۆخی ئەمنی سلێمانی گۆڕاوە، جنێودان بەسەرکردە و کەسایەتیەکان نەماوە.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پێش هه‌شتی ته‌مموز تەنانەت ھیچ وەبەرھێنه‌رێک نەیدەوێرا بۆ وه‌به‌رهێنان روو له سلێمانی بكات.