سكرتاریەتی نوسینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دەنگۆی بڕینی مووچەی د.شێركۆ عەبدوڵا، سەرتیب جەوهەر و د.مەغدید سەپان ڕوونكردنەوە دەدەن.
دەقی ڕوونکردنەوەکە …
لە چەند سایت و پەیجێك هەواڵێكی ناڕاست بڵاوكراوەتەوە كە گوایە مەكتەبی ڕاگەیاندن مووچەی سێ نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری خۆی بڕیوە.
بۆیە ئەم ڕوونكردنەوەیەمان بە پێویست زانی:
یەكەم: لەو سێ بەڕێزە تەنیا سەرتیپ جەوهەر كارمەندی كوردستانی نوێیە و ئەویش لە ئیشكردنی خۆی بەردەوامە و ئێستا لە ناوەندی ھەولێر دەوامی خۆی دەکات.
دووەم: دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا بە گرێبەست گۆشەی ڕۆژانەی هەبووە لە ڕۆژنامەكەمان و لەسەر ویستی خۆی گۆشەکەی ڕاگرتووە.
سێیەم: د. مەغدید سەپان یەك محازەرەی بە پەیامنێرەكانمان وتووەتەوە و مانگانە دوو وتاری ناردووە و لە بەرامبەردا پاداشتی لە ڕۆژنامە وەرگرتووە و هیچ گرێبەستێكی ڕەسمی لەگەڵ ڕۆژنامە نییە و خۆشی لە ڕوونکردنەوەیەكدا باسی کردووە کە مووچەخۆری ئێمە نییە و بە ویستی خۆی ناردنی وتارەكانی ڕاگرتووە.