ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كیسه‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه كێشه‌ی كه‌می كێشیان هه‌یه و هیچ كیسێك 50 كیلۆ گرام نییه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له به‌دواداچوونێكدا رایگه‌یاندووه، ئەو بڕە کێشەی لەسەرکیسی خۆراکەکان دیاری کراوە راست نیە کێشەکەی کەمترە، بەم هەنگاوەش بەسەدان تەن خۆراك دیارنامێنێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: “دوای بەداچوونمان بۆ ئەو بەشە خۆراکەی کە دابەش دەکرێت بۆمان دەرکەوت ئەو برنجەی کەدابەش کراوە کە دەبێت پەنجا کیلۆ بێت هەموو فەردەیەک دوو کیلۆ و نیو بۆ سێ کیلۆ کەمی هەیە، لە فەردەیەک فاسۆلیا کیلۆیەک بۆ دوو کیلۆ کەمترە لەو کێشەی کە دیاری کراوە”.
كاسترۆ مه‌عروف باسی له‌وه‌شكردووه: “لەوە سەیرتر کە بۆ دوو هاووڵاتی یەک قوت‌و ئاوی تەماتەیەکە کە خێزانە یەک نەفر بێت دەبێت نیو قوتوی پێ دەدرێت، کەسێك سەرخێزان بێت قوت‌و نێوێکی پێ دەدرێت رەچاوی ئەوە نەکراوە کەقوتوی بچوکتر دابەش بکرێت نەک بەم شێوازە بۆئەم مەبەستە لە رێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە وەزارەتی بازرگانی لەوبابەتە ئاگاداردەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەمانگەکانی ئایندە”.





