کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە رەتیدەکاتەوە پەکەکە ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى کەمپەکەى زاخۆ بێت و تورکیا تۆمەتباردەکات لەو بارەیەوە.
کۆمیتەکە ئەمرۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند “بە وتەی هەموو شایەتحاڵان، شیوەی تەقینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە. بەڵام تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە”.
دەشڵێت “چەند بەرپرسێکی پەدەکە و ئیدارەی پەدەکە لە کامپەکە، هەوڵیانداوە پەکەکە وەک بەرپرسیاری تەقینەوەکە پیشان بدەن. ئەوەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە پەدەکە هەوڵ دەدات وا پیشان بدات کە ڕووداوەکە پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکەوە نییە”.
درەنگانی شەوی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کامپی قادیا لە زاخۆ، دوو منداڵ کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.